پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر سێ کەسی بیانییان لەسەر سنووری باشوور و كوردستانی ئێرانی دەستگیرکردووە، کە هەڵگری رەگەزنامەی نایجیریان و بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی 3ی 2022، موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، بڵاویكردهوه، ئەو سێ کەسەی دەستگیرکراون خەڵکی نایجیریان و ویستوویانە لە قەڵادزێوە بچنە هەولێر، لە رەگەزی نێرن و هێشتا دیارنییە بەدیاریکراوی لەکوێوە هاتوون، بەڵام گومان دەکرێت لە ئێرانەوە هاتبن.
دهشڵێت: ئەو سێ کەسە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵانە، لەبەر ئەوەی زمانی ئینگلیزی نازانن، ئەوانیش دەبێت کەسێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لە زمانی ئەو سێ کەسە تێبگات، بۆیە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان کاتی دەوێت.
موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژه بهوهشدهكات، پێشتر هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر لە بوونی سێ کەس کە جێگەی گومان بوون ئاگادارکرانەوە، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی مەبەست دەستگیرکران. دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دەرکەوت سەرجەمیان بیانین و خەڵکی دەرەوەی عێراقن و بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
لە ئێستاشدا ئەو سێ کەسە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە 39 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیران، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی پەڕاوەکەیان نێردراوە بۆ بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.