ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئاداری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد بن راشد ئەلمەکتوم، سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەی نێوان مهسرور بارزانی وسەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ههرێمی كوردستان و ئیمارات بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان تاوتوێکرا.
له ئێستادا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبییە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە بڕیارە ڕۆژانی 28-29ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەبچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی، کە ڕۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.
مهسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.