Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 12:13

منداڵێک بۆ ماوەی 20 ڕۆژە کەسوکاری دیار نییە

کوردستان TV
100%

لە هەولێر منداڵێکی تەمەن 3 بۆ 4 ساڵ ماوەی 20 لەلایەن کەسوکارەکەی جێهێڵراوە، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بەدواداچوونی بۆ نەکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: رێکەوتی 07/03/2022 بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادار کرایەوە کە منداڵێک لەلای نەخۆشخانەی مەلافەندی لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر جێهێڵراوە و کەسوکاری دیار نییە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە منداڵەکە لە هەمان شوێن جێهێڵراوە و تەمەنی لە نێوان (3 بۆ 4) ساڵە و بە گوتەی خۆی ناوی ( هەناسە رێباز)ە.

ڕاشیگەیاند: کەیسەکەی لەژێر لێکۆڵینەوەیە لە نووسینگەی قەڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان و ماوەی بیست رۆژە (هەناسە رێباز) لە خانەی نەوجەوانانی هەولێرە و کەسوکاری دیار نییە، هیچ کەسێکیش بەدواداچوونی نەکردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا دەکات هەرکەسێک زانیاری دەربارەی ناونیشانی کەسوکاری ( هەناسە) هەیە پەیوەندییان پێوە بکات لە رێگەی هێڵی گەرمی ژمارە ( 119)ی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان یاخود لە رێگەی پەیجەکەیانەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێ بە کەسوکاری شاد بکەرێتەوە یاخود چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەکەی بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.