سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیماڕات کۆبووەوە و له تویتێكیشدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەکە لە تویتهكهدا ڕایگەیاند: لەگەڵ محەمەد بن راشد ئالمەکتووم سەرۆک وەزیرانی ئیماڕات، حاکمی دوبەی و جێنشینی دوبەی بیروڕامان سەبارەت بە ویستە هاوبەشەکانمان بۆ بەرەوپێشچوون و نوێبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان خەڵکی ئیماڕات و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومەت لە ئیماراتە، بڕیارە بەشداری لە کۆڕبەندی جیهانیی وزەدا بکات کە ڕۆژانی 28-29 ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت.
لە کۆڕبەندەکەدا باس لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و برەودان بە وەبەرهێنان لە بواری وزەدا دەکرێت.
هەروەها ڕۆژانی 29-30ی ئادار لە دوبەی بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان دەکات.
هاوکات سەرۆکی حکوومەت لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ وڵاتەکە لەگەڵ چەندین بەرپرس و کەسایەتییە باڵاکانی وڵاتەکە کۆبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.