عێراق ته‌واوكردنی به‌ربه‌ستی كۆنكریتی له پارێزگای نه‌ینه‌وا و له‌سه‌ر سنووره‌كانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ سووریا ڕاگه‌یاند بۆ ڕێگریكردن له هاموشۆی تیرۆریستانی داعش له‌م ناوچه‌یه‌دا.
به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی سوپای عێراق بۆ ئاژانسی (فڕانس پرێس) ڕایگه‌یاند: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوو له ته‌واوكردنی به‌ربه‌ستی كۆنكریتی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ سووریا بۆ ڕێگریكردن له هاموشۆی تیرۆریستانی داعش كه ئه‌م ناوچه‌یه به ناوچه‌یه‌كی چالاكی ئه‌م تیرۆریستانه داده‌نرێ.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ربه‌سته كۆنكریتییهكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانی چیای شه‌نگال له پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر سنووری سووریا كه درێژییه‌كه‌ی 610 كیلۆمه‌تره و به‌رزییه‌كه‌شی 3 مه‌تر و نیوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌ربه‌سته‌كه بۆ ڕێگریكردنه له هاموشۆی تیرۆریستانی داعش له‌م ناوچه‌یه‌دا، جگه له‌وه‌ش هێزێكی زۆری ئه‌منی له نزیكی به‌ربه‌سته‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه.
جێی باسه به‌رپرسه‌كه‌ی سوپای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌م به‌ربه‌سته كۆنكریتییه دوای ئه‌و هێرشانه‌ی تیرۆریستانی داعش دێت كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ كردبوویانه سه‌ر گرتووخانه‌كانی پارێزگای حه‌سه‌كه له سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.