Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 12:15

جوتیار عادل : حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ گه‌ڵ ویست و داخوازییه‌كانی گه‌لانی عێراقه‌

Suhail tahir
100%


 جوتیار عادل گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداربوونی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی سیاسی له‌نێوان زۆرینه‌ و سازانی نیشتیمانی رایگه‌یاند:

وه‌كو حكوومه‌ت  ئه‌ركی خۆمان ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ین و فه‌رمانمان ده‌ركردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركی حكوومه‌ته‌ له‌ رووی كارگێری و دارایی فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین .

كاراكردنی كۆمسیۆن پێویستی به‌ په‌رله‌مانه‌ بڕیاری له‌سه‌ر بدات و یاسای هه‌ڵبژاردنیش په‌یوەسته‌ به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، حكوومه‌تیش پاڵپشتی هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی شه‌فاف ده‌كات كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان بێت.

گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست بكرێت و دیموكراسیه‌ت سه‌ربكه‌وێت و ئیراده‌ی گه‌ل سه‌ركه‌وێت .

جوتیار عادل سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌رۆك كۆمار روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌ و گرنگه‌ له‌ سه‌ر ئاینده‌ی عێراق، حكوومه‌تی هه‌رێمی كردستان له‌ گه‌ڵ ویست و داخوازیه‌كانی گه‌لانی عێراقه‌.

دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌ر دۆخی گشتی عێراق ده‌كات، له‌ سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێم .

جوتیار عادل ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو داهاته‌كان بۆ مووچه‌ ته‌رخان بكرێت، سوپاسی گه‌لی كوردستانی كرد له‌ خۆراگری، له‌م كابینه‌یه‌ش زیاتر هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌قامگیری داراییه‌، له‌ رێگه‌ی رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌رێم . ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئێمه‌ بێت وه‌ك هه‌رێم درێخی ناكه‌ین له‌ دابینكردنی ته‌واوی مافی هاووڵاتیانی هه‌رێم.

هیوادارین حكوومه‌تی ئاینده‌ی عێراق له‌مه‌ودوا پابه‌ند بێت له‌ سه‌ر بڕیاره‌كان و ده‌ستووری عێراق له‌ سه‌ر شه‌راكه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه‌ له‌ عێراق .

حكوومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و دڵنیاشیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌قامگیری به‌رده‌وام بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان .

حكوومه‌ت هه‌وڵی جیدی داوه‌ كه‌ كۆنترۆڵی داهات و باج بكات و یاسای چاكسازی به‌رده‌وام بێت ، پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت بكرێت، ئه‌وه‌ش كه‌مێك له‌  پرسی دارایی چاره‌سه‌ر ده‌كات .

جوتیار عادل روونیكرده‌وه‌ كه‌به‌شێك لە راگه‌یاندنه‌كان به‌ ئامانجی سیاسی هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی رای گشتی ده‌ده‌ن .

به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم جیاوازی له‌ نێوان هیچ ناوچه‌ و شارێكی ئه‌و هه‌رێمه‌ ناكات له‌ گشت خزمه‌تگوزاری و ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ریان .

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستی عێراقیش پێویسته‌ به‌و شێوه‌یه‌ سه‌یری ئه‌و هه‌رێمه‌ بكه‌ن كه‌ باشترین و سه‌ركه‌وتووترین هه‌رێمه‌ به‌ چاوێكی پارێزگایه‌ك سه‌یر نه‌كرێت .

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ناو حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تیمه‌كان یه‌كگرتوون، به‌ڵام له‌رووی راگه‌یاندن ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ جیگه‌ی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی ناو حكوومه‌ت نییه‌ به‌ تابیه‌تی پارتی و یه‌كێتی و گۆران .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.