نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به سه‌رۆك وه‌زیران كه‌وتووه و هه‌ردوولا دوا پێشهاته‌كانی عێراقیان تاوتوێ كردووه.
نووسینگه‌كه ڕاگه‌یاند: محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمرۆ یەکشەم چاوی کەوت بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران.
ڕاشیگه‌یاند: هەردوولا تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی گۆرەپانی سیاسی‌یان کرد، لەگەڵ هەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئیستحقاقی دەستووری لە وادەی خۆیدا و پتەوکردنی ڕێرەوی دیموکراتی و هەوڵی نیشتمانی لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەنگوزاری زیاتر بە هاووڵاتییان و بەدیهێنانی خواستەکانیان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە دیدارەکەدا تەئکید کرایەوە لەسەر گرینگی پتەوکردنی متمانەی هاووڵاتییان بە پرۆسەی سیاسی لە ڕێی تیشکخستنە سەر خزمەتکردنی گەل و گرینگی تیپەڕاندنی پابەندی یاسایی تایبەت بە ژیانی هاووڵاتییان و بەرەنگاربوونەوەی بەربەستە جیهانییەکان و ئەو ناکۆکییانەی ڕەنگدانەوەی لەسەر ئابووری عێراق هەبووە.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیشی كرده‌وه كه هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆر کرا بۆ تیپەڕاندنی بەربەستەکان و هەوڵی زیاتر لە هاوکاریکردنی لایەنەکانی پەرلەمان بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی قۆناخەکە و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکانی ئێستا، لە پێناو پتەوکردنی پلانی گەشەپێدان و پێشکەوتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.