Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 08:35

بارەگای پارتی لە بەغدا لەلایەن میلیشیای سەربازییەوە سوتێنرا

کوردستان TV
100%

 

 

کەمێک پێش ئێستا لەلایەن میلیشیای سەربازییەوە ھێرشکرایە سەر لقی پێنجی پارتی و سوتێنرا.


سەرچاوەیەک لە لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بە غدا بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کاتژمێر 01:00ی درەنگانی ئەمشەو لەلایەن میلیشیای سەربازییەوە ھێرشکرایە سەر لقی 5ـی پارتی لە بەغدا و سوتێنرا.


ئەمەش دوای ئەوەی کەسێک بەناوی نایف کوردستانی تویتێکی دژی مەرجەعیەت کردبوو، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا.


تویتەکەی نایف کوردستانی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتکرایەوە و ڕایانگەیاند: ئاشکرایە کە پارتی باوەڕی بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ڕێزگرتن لە ھەموو ئایین و ئایینزاکان ھەیە، تویتەکەی ئەم کەسەش گوزارشت لە ڕای کەسی خۆی دەکات.


ھاوکات بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دەستگیرکردن بۆ نایف کوردستانی دەرکرا و ھەر ئەمشەو دەستگیر کرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.