کەمێک پێش ئێستا بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ئەو کەسەی کە تویتێکی دژی مەرجەعیەت کردبوو دەستگیر کرا.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کەسێک بەناوی نایف کوردستانی، تویتێکی دژی مەرجەعیەت بڵاوکردبووەوە، ھێزە ئەمنییەکانی کوردستان بە بڕیاری ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆی ھەرێم دەستگیریان کرد.
ڕاشیگەیاند: ناوبرا ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کرا بۆ بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دژی تۆمەتبار.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختی کردۆتەوە کە ئازادیی رادەربڕین بەو مانایە نایەت کە سووکایەتی به ھێما ئایینی و نیشتمانییەكان بکرێت، بە تایبەتیش مەرجەعیەت كە ناكرێت بەرامبەری بێدەنگ بین.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش داوە كە ئەو كەسە جگە لە خۆی نوێنەرایەتیی كەس ناكات و هەڵوێستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان ڕوون و ڕاشكاوانەیە لە ڕێزگرتن لە ڕۆڵی مەرجەعیەت لە عێراق و جیهانی ئیسلامی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.