Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 12:17

راگه‌یاندراوێك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەیەندراوێکی  بۆ ڕای گشتی له‌ باره‌ی سووكایه‌تیكردن به‌ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق و سووتاندنی باره‌گای پارتی بڵاوكرده‌وه‌.
پارتی دیموکراتی کوردستان،  رایده‌گه‌ێنێت: پارتی بەردەوام رێزی تایبەتی لە تەواوی مەرجەعییەتە ئایینیەکان دەگرێت و کادیر و ئەندامانیشی ئامۆژگاری کردووە، رێز لە مەرجەعییەتە ئیسلامی و ئایینەکانی دیکە بگرن، ئەوەش لەگەڵ رێبازی بارزانی نەمر یەکدەگرێتەوە.

راگەیەندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ئەوە دێت، کەسێک بەناوی "نایف کوردستانی" لە تویتێکدا باسی لە مەرجەعییەتی شیعە کردووە، ئەوەش بە سووکایەتی لێکدراوەتەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا بەتوندی ئیدانەی ئەو تویتەی کردووە و دووپاتیشی دەکاتەوە، کە ئەو کەسە پەیوەندیی بەو حزبەوە نییە.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو تویتە تەنیا گوزارشت لە رای تایبەتی خودی کەسەکە دەکات و بەھیچ شێوەیەک ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان نییە و رایگەیاندووە پارتی بڕوای راستەقینەی بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و رێزگرتن لە تەواوی بیروباوەڕە ئایینی و مەزھەبییەکان ھەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.