سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مان هه‌یه و كارنامه و واده‌ی دانیشتنه‌كه‌شی ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م دانیشتنی ژماره 5ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌باره‌ت بهكارنامهكهش، ڕایگه‌یاندووه: له سه‌ره‌تادا دانیشتنه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ست پێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ خستنه‌ڕوو و گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای پاڵپشتی فریاكه‌وتن بۆ ئاسایشی خۆراك و په‌ره‌پێدان (مادده‌ی 10) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانه‌وه ده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دانیشتنه‌كه كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.