له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان، عارف روشدی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پ. د. ك سه‌باره‌ت به پرسی په‌لاماری شكستخواردووه‌كان، رایگه‌یاند: دیاره ئه‌و رووداوه‌ی كه روویداوه نه یه‌كه‌مین رووداو و نه كۆتایی رووداو ده‌بێت، هه‌رێمی كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیان و رێزی هه‌موو گه‌لانی عێراقه، هیچ كات جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی ئاینی نه‌كراوه له هه‌رێمی كوردستان و لای پارتی دیموكراتی كوردستان. ئه‌وه‌ی روویدا دیاره هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی هه‌رێمی كوردستان.
سووتاندنی باره‌گایه‌ك واتای چ ده‌گه‌یه‌نێت ؟
له سه‌رده‌می شێخ عەبدولسه‌لام بارزانی تا ئه‌مڕۆ ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه له هه‌رێمی كوردستان گه‌ش ماوه، پارتی حزبێكی میانڕه‌وه جێگه‌ی هه‌موو تاكێك ده‌بێته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه كه ئه‌و رووداوه بۆ تێكدانی پێكه‌وه‌ژیانه، په‌یوه‌ندی جه‌نابی بارزانی نه‌مر و مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه جێگه‌ی رێز و ته‌قدیره.
میلله‌تی كورد هه‌میشه ئاشتیخواز بووه و هه‌میشه داوای دانووستانی كردووه، هیچ جارێك كورد نه‌بۆته زیان و زه‌ره‌ر بۆ خه‌ڵكی دیكه.
عارف روشدی هەروەها گوتی: ره‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه قبوڵی نه‌كردووه به‌رامبه‌ر ئازار بده‌ین به‌ڵكو پارتی دوای راپه‌رین لێبوردنی گشتی راگه‌یاند بۆ هه‌موو لایه‌ك.
عارف روشدی گوتیشی په‌لاماری باره‌گای پارتی بۆ تێكدانی پێكه‌وه‌ژیانه له عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.