Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 06:12

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: دۆسیەی گیان لەدەستدانی سزادراوەکەی سلێمانی لەدادگایە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی گیان له‌ده‌ستدانی کەسێکەوە لە زیندانی گەورە روونکردنەوە دەدات  و رایده‌گه‌ێنێت: کەیسەکە لەبەردەم دادگای تایبەتمەندە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە و چاوەڕێی بڕیاری دادگان

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌،  دوای گیانلەدەستدانی سزادراوێک بە ناوی (هەرێم محه‌مه‌د مستەفا) لە  7 ى 1 ى 2022، لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، دەستبەجێ كوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەستی کرد بە بەدواداچوون لە کەیسەکە و ڕۆژی دواتر سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرد و لیژنەیەکی لەسەر ئاستی باڵا پێکهێنا.

 وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت، لێژنەکە گوتەی سەرجەم ئەو کەسانەی کە پەیوەندیان بە کەیسەکەوە هەبووە وەرگرتووە و سەرجەم بەڵگە ڤیدۆیی ناو مەحجەرەکە و ئەو شوێنانەی کە کامێرای لێدانراوە و ئەو کەرەستانەی کە پەیوەندیان بە ڕووداوەکەوە هەبووە کۆکردۆتەوە، سەرەڕای وەرگرتنی وتە و ڕونکردنەوەی نوێنەری بەڵگەی تاوان و پزیشکی دادی و ڕاپۆرتی پزیشکی داد. وەهەروەها ڕۆژی دوای ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی تاسلوجە سەرجەم تۆمارەکانی بردووە و هیچ ڕێگریەک نەکراوە لە بردنی تۆمارەکان.

 وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لە ئێستادا ئەم کەیسە لەبەردەم دادگای تایبەتمەندە و لێکۆڵینەوە لەسەری بەردەوامە و ئێمەش وەکو وەزارەت چاوەڕێی بریاری دادگاین ئەوەی بکەوێتە سەر ئەستۆی ھەر فەرمانبەرێکمان وەک خۆی جێبەجێی دەکەین و لە كاتی تەواوبونی پەراوی دادگا وەزارەتمان تەواوی زانیارییەكان بۆ هاوڵاتیان دەخاتە.

ده‌قی راگه‌یاندراو:
ڕۆژی هەینی رێكەوتی 7-1–2022 ، لە چاکسازی گەورانی سلێمانی لە ڕوداوێک ئاگادارکراینەوە کە تایبەت بو بە گیانلەدەستدانی سزادراوێک بە ناوی ( هەرێم محه‌مه‌د مستەفا). دەستبەجێ بەرێز خاتوو(كوێستان محه‌مه‌د) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەستی کرد بە بەدواداچون لە کەیسەکە و ڕۆژی دواتر سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرد و لێژنەیەکی لەسەر ئاستی باڵا پێکهێنا.

لیژنەکە بە سەرپەرشتی ئەندامێکی داواکاری گشتی دەستی بە کارەکانی کرد و پاشان ئەندامێکی تری داواکاری گشتی لەهەولێرەوە ئامادەی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەکەبو. لیژنەی لێکۆڵینەوەی ناوبراو بە پێی ( یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە (14)ی ساڵی 1991 دەستی بەکارەکانی کرد و ماوەی چەند ڕۆژێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی مانەوە و وتەی سەرجەم ئەو کەسانەی کە پەیوەنیان بە کەیسەکەوە هەبوە نوسراوە و سەرجەم بەڵگە ڤیدۆیی ناو مەحجەرەکە و ئەو شوێنانەی کە کامێرای لێدانراوە و ئەو کەرەستانەی کە پەیوەندیان بە ڕوداوەکەوە هەبوە کۆکردۆتەوە، سەرەڕای وەرگرتنی وتە و ڕونکردنەوەی نوێنەری بەڵگەی تاوان و پزیشکی دادی و ڕاپۆرتی پزیشکی داد. وەهەروەها ڕۆژی دوای ڕوداوەکە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی تاسلوجە سەرجەم تۆمارەکانی بردوە و هیچ ڕێگریيەک نەکراوە لە بردنی تۆمارەکان.

ئێمە لە وەزارەت، تەنها دەسەڵاتی ئەوەمان هەیە ئەو ڕێکارانە بگرینەبەر کە بە پێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆمان دیاریکراوە کە بە پێی ماددەی (2)ی یاساکە حکومەکانی جێبەجێدەکرێت بەسەر فەرمانبەراندا. وە بە پێی یاساکە لیژنە تەنها دەتوانێت بە پێی ماددە (8)ی یاسای ئاماژەپێکراو سزای فەرمانبەر بدات.

لە ئێستادا ئەم کەیسە لەبەردەم دادگای تایبەتمەندە و لێکۆڵینەوە لەسەری بەردەوامە و ئێمەش وەکو وەزارەت چاوەڕێی بریاری دادگاین ئەوەی بکەوێتە سەر ئەستۆی ھەر فەرمانبەرێکمان وەک خۆی جێبەجێی دەکەین.

لە كاتی تەواوبونی پەراوی دادگا وەزارەتمان تەواوی زانیارییەكان بۆ هاولاتیان دەخاتە ڕوو و لە كۆتایدا داوای یاسایی لەسەر هەمو ئەو کەس و لایەن و کەناڵانە تۆمار ئەکەین کە ناو و نازناوی وەزارەتمان ناشرین ئەکەن.

راگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.