Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 04:47

مەسرور بارزانی: ئامانجی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر زیاتر سیاسی و ئابووریی بوو

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند کە ئامانجی ھێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ھەولێر زیاتر سیاسیی و ئابووریی بووە، چونکە پەیوەندیی بە پێکھێنانی حکوومەتی نوێ و پرسی بەرھەمھێنانی وەزە ھەبووە لە ھەرێمی کوردستان و داوایشی کرد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی، لێکۆڵینەوە لەو ھێرشە بکرێت.

مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە میانی بەشدارییکردنی لە پانێڵێکدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیھانی حکوومەتەکان لە شاری دوبەی باسی لە ھێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی سەر ھەولێری کرد کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئەنجام درا و گوتی: ئامانجی ھێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی سەر ھەولێر زیاتر سیاسیی و ئابووریی بووە، چونکە پەیوەندیی بە پێکھێنانی حکوومەتی نوێ و پرسی بەرھەمھێنانی وەزە ھەبووە لە ھەرێمی کوردستان .

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەیش دا کە پاساوھێنانەوە بۆ ئەنجامدانی ھێرشەکە دوورە لە راستییەوە، چونکە ئەو شوێنەی کە کراوەتە ئامانج، خانووی کەسێکی سەرمایەداربووە و گوتی: داوا دەکەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە لەو ھێرشە بکرێت، ھەروەھا داوایش دەکەین لایەنی ئێرانی سەردانی شوێنی بۆردومانەکە بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.