کارەباى سلێمانى رایدەگەیەنێت، لەچوارچێوەى پرۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى چەمچەماڵ، لەسەر بوودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا، بە بڕی زیاتر (100) ملیۆن دینار، لە سنورى ناحییەى قەرەهەنجیر، تۆڕى کارەباى نشتیمانى دەگەیەنرێتە گوندى مەحمەخان.
راشیدهگهیهنن: پڕۆژەکە بریتییە لە گەیاندنى تۆڕى کارەباى نیشتمانى لە گوندى تلیانەوە بۆ گوندى مەحمەخان و كۆى بودجهى پرۆژەكەش بریتییه له (106.709.000) تهنها سەدو شەش ملیۆن و حەوت سەد و نۆ هەزار دینار و بڕیاریشە لەماوەی (35) رۆژدا پڕۆژهكه تهواو بكرێت.
چەمچەماڵ.. بۆ یەکەمجار گوندێک بە کارەباى نشتیمانى ڕووناک دەکرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.