ئه‌مڕۆ سێشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شێخ جه‌مال ئه‌لزارى ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى كرد.
له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌وڵ و ئه‌نجامه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و ده‌ستنيشانكردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى داهاتووى حكوومه‌تى فيدراليى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرینگى و پێويستيى گه‌يشتنى هێز و پێكهاته عيراقييه‌كان بۆ ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى نيشتمانى و لێكگه‌يشتن بۆ چاره‌سه‌رى و تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌كه و ته‌حه‌دييه‌كانى ئێستا و داهاتووى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له وڵات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.