سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجام دا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌م محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی حاكم زاملی و دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كان ئه‌نجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تی كاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بوو له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئه‌ندامه‌كانیان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.