سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بڵاو كرده‌وه و به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه‌ش دوو پرس تاوتوێ ده‌كرێ.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م ڕێكه‌وتی 30ی ئاداری 2022 دانیشتنی ژماره 6ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌ره‌تاش به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ست پێ ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: كاری یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كاری دووه‌میشدا لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان په‌رله‌مان پێك ده‌هێنرێن.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.