مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سەرچنار تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و ته‌قه‌كردن‌و سهرانەسهندن ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سەرچنار تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (م، ج، م) له‌دایكبووی 1996 ده‌ستگیركرد كه به‌پێی مادده‌ی 431 له‌یاسای سزادان داواكراو بووه‌و له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه سكاڵای یاسای له‌سه‌ر تۆماركراوه كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌سكاڵاكار كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ناو شاری سلێمانی به‌پێی مادده‌ی 495 له‌یاسای سزادان له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوه‌و دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هاوكات هاوڵاتییه‌كی دیكه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌تبار تۆماركردووه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی چۆته دووكانهكهیهوهو داوای سه‌رانه‌و پاره‌ی لێكردووه، دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی.
ئه‌وه‌ش خڕاوه‌ته ڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
تۆمه‌تبارێك به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و سهرانەسهندن ده‌ستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.