ڕۆژی چوارشەممە 30ـی ئاداری 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژان ئەسیلبۆرن وەزیری دەرەوەی لۆكسمبۆرگ كرد.
لەكۆبونەوەكەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و قەیرانە جیهانییەكان و هۆكار و دەرهاوێشتەكانی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكراین ئاڵوگۆڕكران.
پەیوەست بە بارودۆخی عێراق هەردوولا هیوایان خواست كۆسپەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق نەمێنێت و حكومەتی داهاتووی عێراق حكومەتێكی بەرپرسیار بێت لە بەرانبەر گرفتەكان و جێبەجێكاری دەستور بێت.
بارودۆخی ئێزیدیەكان و ئاوارەكانی شنگال تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.