بۆ دووه‌مین جار له مێژووی دابه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاردا،هونه‌رمه‌ندێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (نابیست)، بتوانێت خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ده‌ست بهێنێت.
له كاتی دابه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری 2022 هونه‌رمه‌ند"ترۆی كۆتسۆر" توانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری لاوه‌كی به‌ده‌ست بهێنێت ، كاتێ له‌رێگه‌ی نواندنه‌كه‌ی له فلیمی (CODA)به‌شدار بوو.
له ساڵی 1986 بۆ یه‌كه‌مین جار ئافره‌تێكی ئه‌كته‌ر به‌ناوی "مارلی بێ‌س" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ئۆسكاری، وه‌ك خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ده‌ست هێنا.
شایانی باسه خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار گه‌وره‌ترین و به‌هادارترین خه‌ڵاتی سینه‌ماییه له ئه‌مریكا و له سه‌رتاسه‌ری جیهان و ساڵانه ده‌به‌خشرێته ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواره‌كانی سینه‌مادا داهێنان ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مه‌كانیان زۆرترین بینه‌ریان هه‌یه .
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لحه‌ده‌س
بۆ دووه‌مین جار نابیستێك خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری لاوه‌كی وه‌رده‌گرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.