رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەێنێت،نیشتمان ملكچەی پاشكۆیی و داگیركاری و پشك پشكێنە نابێت و بە هیچ شێوەیەك گەل بەچۆكدا ناێیت.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: تەوافوق لەگەڵ ئێوە كە مەبەستی" چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانە" ناكەم و تەوافوق لەگەڵ ئێوە واتا كۆتاییهاتنی وڵات.
هەروەها سەدر ئاماژە بەوە دەكات، ئەوەی كە پێیدەگوترێت داخرانی سیاسی، ئاساناترە لە تەوافوق لەگەڵ ئێوە و باشتریشە لەوەی كێكەكە لەگەڵ ئێوەدا بەش بكەم.
رێبەری رەوتی سەدر دەشڵێت: هیچ خێرێك لە حكومەتی تەوافوقی و پشك پشكێنەدا نییە، چۆن تەوافوق لەگەڵ كوتلەكان دەكەن كاتێك ئێوە دەستدرێژی دەكەنە سەر تەواوی پێكهاتەكان و هەموو هاوبەشەكان، كە دەتانەوێ بیانخەنە ریزی خۆتانەوە.
سەدر لەكۆتایی تویتەكەیدا پەیامێك ئاراستەی گەلی عێراق دەكات و دەڵێت: ئەی گەلی عێراق، ناتانگەڕێنمەوە ناو مەرگەساتی پێشوو، ئەوە بەڵێنێكە و درۆی تێدا نییە، نیشتمان ملكچەی پاشكۆیی و داگیركاری و پشك پشكێنە نابێت، بە هیچ شێوەیەك گەل بەچۆكدا ناێیت.
سەدر بۆ لایەنە شیعییەكان: تەوافوق لەگەڵ ئێوە واتا كۆتاییهاتنی وڵات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.