Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 01:11

باڵیۆزی ئەمریکا نامەیەکی جۆ بایدن دەگەیەنێتە نێچیرڤان بارزانی

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە نامەیەکی لە سەرۆکی ئەمریکا پێگەیشت کە تێیدا جه‌خت له‌ پشتگيريى ئه‌مريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پێشوازى له‌ ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مريكا له‌ عێراق كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا باڵيۆزى ئه‌مريكا نامه‌يه‌كى جۆ بايدن سه‌رۆكى ‏ویلایەتە يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى گه‌يانده‌ نێچيرڤان بارزانى كه‌ تيايدا ‏جه‌خت له‌ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه‌. ‏

هه‌ردوولا دۆخى سياسيى عێراق هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى و كۆبوونه‌وه‌كانى ‏ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ‏داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشنبينييه‌كانيان بۆ ‏داهاتووى پرۆسه‌ى سياسييان له‌ وڵات تاوتوێ كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هه‌بوونى سيسمێكى ‏حوكمڕانيى ته‌ندروست له‌ عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى متمانه‌ و هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه‌ و ‏پابه‌نديى به‌ ده‌ستوور و بنه‌ماكانييه‌وه‌ كه‌ ته‌نيا ڕێگه‌يه‌ بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و ‏جه‌ختيان له‌ گرنگيى بنياتنانى متمانه‌ و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌ ‏عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه‌.‏

گفتوگۆى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر ياساى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان، گرنگيى ‏يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان له‌ به‌غدا و كارى پێكه‌وه‌يى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ ‏عێراقييه‌كان، گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى ‏كێشه‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌، ‏شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراينا و كاريگه‌رييه‌كانى و وتووێژى ڤيه‌ننا له‌سه‌ر دۆسيه‌ى ئه‌تۆمى، ‏چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ كونسولى گشتيى ئه‌مريكا له‌ ‏هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.