كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان - ئۆفیسی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه ده‌ستیان به تۆماری ده‌نگدان و دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان كردۆته‌وه.
ئۆفیسی هه‌ولێری هه‌ڵبژاردنه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: ده‌ستمان به نوێكردنەوەى كردارى تۆمارى بایۆمه‌ترى و دابه‌شكردنی كارتی درێژخایەنی دەنگدەران كردۆته‌وه له ڕێكه‌وتی 20/3/2022.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا كاره‌كانیان بەم شێوەی خوارەوهیه:-
1- تۆماری بایۆمه‌تری.
2- ڕاستكردنەوەی زانیاریی دەنگدەران.
3- لابردنی زانیاریی پەیوەست به دەنگدەره كۆچكردووەكان (مردووەكان) وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.
4- كرداری زیادكردنی دەنگدەرى نۆیی تۆمارنەكراوەكان تاكو له دایكبووی 2004.
5- كرداری گواستنەوه ئەنجام نادرێت تاكو رێنمایی نوێ دێت.
6- كردارى بایۆمترى ئەنجام نادرێت بۆ ڕاگوێزراوان (النازحین).
7- بەردەوامبوون له تۆماری بایۆمه‌ترى بۆ دەنگدەرانی تایبەت.
8- بەردەوامبوون له دابەشكردنی كارتی درێژخایەن له‌بەرامبەر وەرگرتنی كارتی دەنگدانی كورتخایەن یان له ڕێى وەرگرتنەوەى پسوولەى كارتی دەنگدان، ئەگەرنا كرداری ونبوونی كارتی دەنگدانی بۆ ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.