وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه وڵاته‌كه‌ی سزای به‌سه‌ر چه‌ندان كۆمپانیای ئێرانی و تۆڕێكی بیانی هاوكاری به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی ئێران‌دا سه‌پاندووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: سزامان به‌سه‌ر كه‌سێكی ئێرانی به‌ناوی محه‌مه‌د عه‌لی حوسێنی سه‌پاندووه كه تۆمه‌تباری یه‌كه‌م و بریكاری كڕینی كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی مووشه‌كی بالیستی بووه بۆ سوپای پازدارانی ئێران.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها سزامان به‌سه‌ر كۆمپانیای پارشینی ئێرانیش سه‌پاندووه كه تایبه‌ته به پیشه‌سازی كیمیاوی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سزاكان هه‌روه‌ها چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تریشی گرتۆته‌وه له‌وانه‌ش كۆمپانیاكانی ئێرانی و چینی و ئیماڕاتی و كوێتی و لبنانی كه كاری گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته مووشه‌كه‌كانیان بۆ ئێران كردووه، جگه له‌وه‌ش سێ قه‌واری ئێرانی تریش سزادراوه به‌هۆی كاركردن له‌سه‌ر مووشه‌كی بالیستی.
جێی باسه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 13ی ئادار به چه‌ند مووشه‌كێك هێرشكرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری ماددی به‌ر خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتییان كه‌وت و بووه هۆی دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر لای هاووڵاتییانی شاره‌كه، هه‌ر دوای هێرشه‌كه‌ش سوپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمی بهرپرسیارهتییهتی هێرشه‌كانی گرته‌ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.