Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 23:36

له‌ ڕووداوه‌كه‌ی ڕێگای هه‌ولێر – كۆیه‌ 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی کۆیە – هەولێر 5 كه‌س گیانیان لەدەستداوه‌.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "محەمەد تەحسین ئێشکگر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پێی ڕاگەیاندین کە لە ڕێگەی کۆیە - هەولێر نزیک گوندی گۆمەتاڵ لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (مازدا و ئەتیکۆ) 5 کەس گیانیان لە دەست دا و کەسێكیش زامدار بووه‌."

ئەوەشی خستەڕوو کە لە مازداکە 5 سەرنشینی تێدا بووە و هه‌رپێنجیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، قوربانییه‌كانیش خه‌ڵكی بنەسڵاوە، پردێ و قوشتەپەن، هەروەها پیشەیان یاریزان بووە.

ئاماژەی بەوەش دا کە شوفێری ئەتیکۆش زامدارە کە ئەویشیان دانیشتووی گەڕەکی مامزاوای هەولێرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.