جه‌ی گارنه‌ر یه‌كه‌م حاكمی مه‌ده‌نی ساڵی 2003ی عێراق له سیمینارێكدا ئاشكرای كرد كه ئه‌گه‌ر ڕۆلی سه‌رۆك بارزانی نه‌بووایه ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن نه‌ده‌ڕووخا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م جه‌ی گارنه‌ر یه‌كه‌م حاكمی مه‌ده‌نی عێراق دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن له ساڵی 2003، به‌شداریی له سیمینارێكی زانكۆی كوردستان له شاری هه‌ولێر كرد و قسه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی مێژوویی و ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
گارنه‌ر له چوارچێوه‌ی سیمیناره‌كه‌دا گوتی: كوردستان وڵاتێكی جوان و سه‌رچاوه‌ی سروشتی و وزه‌ی زۆری هه‌یه، بۆیه پێویسته پلاتفۆرمێكی ئابووری و كولتووری به‌هێز دروست بكه‌ن تا له كۆتاییدا بگه‌ن به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
گوتیشی: ئێستا بیروڕای زۆرێك له وڵاتانی جیهان گۆڕاوه و پێیانوایه باشترین بژارده له ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه كه سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن به كوردستان، بۆیه ده‌بێت ئێوه‌ش له‌م ڕوانگه‌وه به ئاشتی و ژیرانه و به ڕێگه‌ی دبلۆماسی كاری خۆتان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌داخه‌وه له كاتی ڕیفراندۆمدا جیهان هاوكاری كوردستانی نه‌كرد، بۆیه ئێوه ده‌بێت ته‌نیا پشت به خۆتان ببه‌ستن و نه‌خشه‌ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی بۆ خۆتان دابڕێژن، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به یه‌كگرتوویی نێو ماڵی كورد و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی به‌تایبه‌تیش له به‌غدا به‌دی دێت.
حاكمه‌كه‌ی مه‌ده‌نی عێراق ڕاشیگه‌یاند: ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن سوپایه‌كی به‌هێز و پڕچه‌ك و سه‌رده‌مییانه‌تان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هه‌ر هێرشێكدا به‌رگری له خۆتان بكه‌ن.
گارنه‌ر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا له ئه‌مه‌ریكا بۆچوونێك په‌یدابووه كه به‌ته‌واوی بڕوایان به عێراقی یه‌كگرتوو نه‌ماوه ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌موو ئه‌و كارانه دێت كه حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق له ماوه‌ی 19 ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجامی داون.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌رۆك بارزانی له ساڵی 2003 ڕۆلێكی كاریگه‌ری بینی له ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ڕۆلی ئه‌و نه‌بووایه هه‌رگیز ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن نه‌ده‌ڕووخا یاخود ڕووخانی زۆر زه‌حمه‌ت بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.