Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 23:22

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: سه‌نگه‌ر سازی و دووباره‌ بنیادنانه‌وه‌ی سه‌رده‌مییانه‌ درێژه‌ی پێ ده‌درێت

کوردستان TV
100%

 لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ میحوه‌ره‌كانی یه‌ك و دوو به‌سه‌ركرده‌وه‌.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  بڵاویكرده‌وه‌، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی ئەرک و کاری پڕۆسەی سەنگەرسازی، لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، بەیاوەری لیوا عەبدوڵا، بەڕێوبەری مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ و لیژنەی راسپێردراوی سەنگەرسازی،  سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی یەک و دوو، بەسەرکرانه‌وه‌.

 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لەم بەسەرکردنەوەیەدا، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، ستایشی ئەرک و کاری لیژنەی سەنگەرسازی کرد و لەکەم و کوڕیی و کێشەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیەی پرسییه‌وه‌.

 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: ئەم پڕۆسەیە لەپێناو پاراستنی گیانی تاک بەتاکی پێشمەرگە و توندوتۆڵکردنی سەنگەر و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەیە، وێڕای ئەوەش وەک بونیادێکە، کە بارتەقای گەورەی و شکۆیی پێشمەرگه بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.