هونه‌رمه‌ند جه‌وهه‌ر باپیر حه‌مه‌ده‌مین " ناسراو به (خدری لۆبیا فرۆش) ساڵی 1952 له كه‌ركوك له‌دایك بووه" به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی گوندی دێگه‌ڵه) ی شاری هه‌ولێره" به‌ڵام به‌هۆی كاسبی باوكی له‌ساڵی 1951 چونه‌ته كه‌ركوك و به مانگانه‌ی 8 دینار بۆته شۆفێر" ساڵی 1962 ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر و ساڵی 1965 خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی (یه‌كه‌می نموونه‌یی) له هه‌ولێر ته‌واو ده‌كات و 2 ساڵیش له ناوه‌ندی سه‌یداوه خوێندوویه‌تی" به‌ڵام به‌هۆی هه‌ژاری ساڵی 1970 ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرت و بۆته فیته‌ر" دوو ژنی هێناوه و له هه‌ردووكیان ته‌نها 3 كچی هه‌یه" له ژنی یه‌كه‌م كچێك و له دووه‌م دوو كچ (نادیه - میدیا - مه‌هاباد)" ساڵی 1978 له ڕێگه‌ی هونه‌رمه‌ند شێرزاد پۆلیس و ده‌رهێنه‌ر ته‌ڵعه‌ت سامان ده‌ناسێ و ده‌ست به‌كاری نواند ده‌كات" له‌هه‌مان ساڵ به‌شداری یه‌كه‌م كاری هونه‌ری ده‌كات به شانۆگه‌ری (قه‌ل و ڕووته) له ده‌رهێنانی ته‌ڵعه‌ت سامان" له ماوه‌ی كار كردنی هونه‌ریدا به‌شداری له (17) شانۆگه‌ری و (9) به‌رهه‌می ته‌له‌فزیۆنی كردووه" به‌داخه‌وه كاتێك بۆ به‌رگری كردن له شاری هه‌ولێر وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌رگری كردن له 1991/3/31 له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند نه‌وزاد مسته‌فا شه‌هید ده‌بێت ناوبهنهمری ده‌مێنێته‌وه.
به‌رهه‌مه‌كانی
• قه‌ل و ڕووته 1978
• به زۆر كراوه به دكتۆر 1983
• مرۆڤ و ئازاره‌كانی 1983
• ئادابا 1983
• گێچه‌ڵه‌كانی حه‌مه وه‌ی وه‌ی
• كانی مه‌له‌ك ڕێزان
• پرسیار
• بووكی به‌فر
• ڕاشامون
• ئاسكه
• قه‌ڵای دم دم 1984
• میوانی ناوه‌خت
• تاپۆ حه‌قی چییه 1984
• خزمه‌ت كارێكی گوێ ڕایه‌ڵ 1985
• گوڵی نهێنی 1986
• حه‌مه‌دۆك 1988
• لۆ تێمناگهن 1988
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 31-3-2022 كاتژمێر 11ی به‌یانی وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆرۆحی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر وێژه‌ی كوردی مه‌ڵبه‌ندی گشتی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پۆلێ له هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر ده‌چنه سهرگۆڕهگهی چه‌پكه گوڵی وه‌فاو خۆشه‌ویستی له گلكۆی ئه‌و هونه‌رمه‌نده داده‌نێت.
ئا- كامران
له ساڵیادی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید (جه‌وهه‌ر باپیر) دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.