زۆر جاره منداڵان به هۆی نه‌زانیین و تینی بوونیان له بری ئه‌وه‌ی ئاو بخۆنه‌وه نه‌وت ده‌خۆنه‌وه، به‌تایبه‌تی له كاتی سه‌یران و گه‌شت دا، چونكه زۆرێك له خێزانه‌كان له گه‌شت و سه‌یران دا نه‌وت ده‌یكه‌نه ناو ده‌به‌ی به‌تاڵی ئاوه‌وه.
د.پشده‌ر عبدوڵا ئیسماعیل پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵ چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خاته ڕووكه‌بریتین له :
1-پێویسته ئه‌و خه‌ڵووزه به‌كاربهێنن كه به ئاسانی گڕده‌گرێت و پێویستی به نه‌وت نییه، چونكه خۆی مادده‌یه‌كی تێكه‌ڵ كراوه به ئاسانی گڕ ده‌گرێت .
2- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وت نابێت بكرێته ده‌به‌ی ئاوه‌وه.
3-پێویسته ده‌به‌یه‌ك به‌كاربهێنن كه منداڵ نه‌توانێت سه‌ره‌كه‌ی بكاته‌وه.
5-پێویسته ئه‌و ده‌به‌یه له‌ناو زه‌رفێكی ڕه‌ش هه‌ڵبگیرێت و به ئاسانی منداڵه‌كه ده‌ستی پێنه‌گات.
هه‌روه‌ها د. پشده‌ر عبدوڵا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌كه ژه‌هراویبوو به نه‌وت له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته ئه‌م كارانه‌ی خواره ئه‌نجام بده‌یت:
1-خێرا منداڵه‌كه له سه‌رچاوه‌ی نه‌وته‌كه دوور بخه‌ره‌وه و بیبه‌ره شوێنێك هه‌وایه‌كی پاك هه‌ڵبمژێت .
2-خێرا جل و به‌رگی منداڵه‌كه دابكه‌نه و ئه‌و شوێنه‌ی نه‌وتی به‌ركه‌وتووه ده‌بێت جوان به ئاو و سابوون بشۆرێت.
3-به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵمه‌ده منداڵه‌كه‌ت بڕشێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕشایه‌وه هه‌وڵبده بینوشتێنیته‌وه بۆ پێشه‌وه یان له‌سه‌ر لای چه‌پ دایبنێ و سه‌ری بۆ خواره‌وه بێت.
4- منداڵه‌كه‌ت خێرا بۆ نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستیی ببه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.