له گه‌ڕی چوارده‌م و كۆتایی دوایین قۆناغی پاڵاوتنه‌كانی كۆنكاكاف بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زار و بیست و دووی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای میوانی برده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاویه‌كدا، یاریزان خوان پابلۆ ڤارگاس سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ كۆستاریكا به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، دوای هه‌شت خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان ئه‌نتۆنی كۆنترێراس گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا، سه‌ره‌ڕای دۆڕانی له یاریه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا به كۆكردنه‌وه‌ی بیست و پێنج خاڵ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی دوایین قۆناغی پاڵاوتنه‌كانی به‌ده‌ستهێناو بۆ یازدهمین جار له مێژووی خۆی گه‌یشته كۆتاییه‌كانی جامی جیهان.
كۆستاریكاش به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان و به جیاوازی گۆڵ پله‌ی چواره‌می به‌ركه‌وت و گه‌یشته پاشكۆی پاڵاوتنه‌كان و له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی نیوزله‌ندا ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.