هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه‌ریم بنزیما به‌باشترین یاریزانی مانگی ئادار له‌ریزی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌ستنیشانكرا، خه‌ڵاتی ماهۆی تایبه‌ت به‌باشترین یاریزان له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه ده‌نگی پێ ده‌درێت، بۆ مانگی ئادار كه‌ریم بنزیما توانی زۆرینه‌ی ده‌نگی هانده‌ران به‌ده‌ست بێنێت و ببێته براوه‌ی خه‌لاتی ماهۆی تایبه‌ت به‌باشترین یاریزانی یانه‌كه.
هه‌ریه‌ك له‌ڤینسیۆس ، كۆرتوا، ئه‌لابا، مۆدریچ ركابه‌ری كه‌ریم بنزیمابوون بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته، دواجار خه‌ڵاته‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی بنزیما بوو، چونكه ناوبراو له‌مانگی ئادار له‌كۆی چوار یاری یانه‌كه‌ی له‌سێ یاری به‌شداربووه و شه‌ش گۆڵی تۆماركردوه.
له‌ئێستاشدا به‌تۆماركردنی بیست و دوو گۆڵ له‌پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی ئیسپانیا دێت، بنزیما یانزه گۆلی دیكه‌ی بۆ هاورێكانی دوروستكردوه، ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن سی و چوار ساڵانه له‌یاری كلاسیكۆی رابردوو به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شدارنه‌بوو، ئه‌میش به‌هۆی پێكانه‌وه.
كه‌ریم بنزیما به باشترین یاریزانی مانگی ئادار ده‌ستنیشانكرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.