Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 22:12

ده‌ستگیر كردنی 2 تۆمه‌تبار راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


لەدوو چالاكی‌ جیادا مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەچەقۆ دوو كەسیان بەسەختی‌ بریندار كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  بڵاویكرده‌وه‌: لەئەنجامی‌ شەڕی‌ نێوان دوو كەسدا لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌، یەكێك لەشەڕكەرەكان بەچەقۆ هێرش دەكاتە سەر كەسەكەی‌ تر و بەسەختی‌ برینداری‌ دەكات، دوای‌ رووداوەكەش هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ رووداوەكە و توانرا تۆمەتبارەكە لە لایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەراوە دەستگیر بكرێت. 

پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: لەئێستادا تۆمەتبار (هـ، ر، ق) لەدایكبووی‌ 1995 بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 413 لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراوە، پێشتریش تۆمەتباری‌ ناوبراو پێشینەی‌ تاوانی‌ هەبووە و بەتاوانی‌ بەكارهێنانی‌ ماددەی‌ هۆشبەر سزادراوە. 

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە: لەلایەكی‌ ترەوە و هەر لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ تۆمەتبارێك بەخەنجەر بۆكس هێرش دەكاتە سەر كەسێك‌ و بەسەختی‌ برینداری‌ دەكات، دوای‌ رووداوەكە هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ رووداوەكە و توانرا تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەراوە دەستگیر بكرێت،  لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ع، م) لەدایكبووی‌ 1991 بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ (405/31) لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.