نوێنه‌رێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه ڕێكخراوه‌كه‌یان تا ئێستا هیچ جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنای تۆمار نه‌كردووه.
میلیتا ڤۆینۆڤیچ نوێنه‌رێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: به‌شێك له پسپۆر و پزیشكان پێیانوایه كه ڤایرۆسی جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن كۆتا ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه تا ئێستا به ته‌واوی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ترس له كۆڕۆنا نه‌مێنێت، ڕه‌نگه له داهاتوودا جۆرێكی تری ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و به‌هێزتر سه‌رهه‌ڵداته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی تا ئێستا كۆتایی ڤایرۆسی كۆڕۆنای ڕانه‌گه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده ئێستا تووشبووان و ڕێژه‌ی مردن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كه‌مبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.