سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی و ئاشووری (ئەکیتۆ) بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان دەکات و نووسیویەتی "جەخت لە گرنگیی برەودان و بەهێزترکردنی کەلتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێم دەکەینەوە."
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی -ئاشووری ( ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی ، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی شادی و خۆشی و ئارامی بێت بۆ کوردستانییان و جیهان بەگشتی.
لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی برەودان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە .
جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز بێت و هیوادارم هەموو ساڵێک بە خۆشی ئەم یادانە بکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.