ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئوستڕالیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایان كرد، هاووڵاتییه‌ك له هه‌رێمی كوینزلاند له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات له‌سه‌ر ڕۆخی ده‌ریا لاشه‌ی بوونه‌وه‌رێكی سه‌یری بینیوه و وێنه‌ی گرتووه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ش ئوستڕالییه‌كان به‌بینینی شۆك بوونه.
هاووڵاتییه‌كه ناوی ئه‌لێكس تانه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كورته ڤیدۆكه‌ی بڵاو كردۆته‌وه و پێیوایه كه لاشه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كه‌ی لا سه‌یر بووه و له‌شێوه‌ی بوونه‌وه‌ری ئاسمانی ده‌چوو.
ئه‌لێكس باسی شێوه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: سه‌ری بوونه‌وه‌ره‌كه له ئاژه‌ڵی پووسووم ده‌چوو و جه‌سته و ده‌ست و قاچیشی تاڕأده‌یه‌ك له مرۆڤ، هه‌رگیز پێشتر شتی ئاوام نه‌بینیوه.
لای خۆشییه‌وه تۆڕی میدیایی (سی بی ئێس)ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردووه كه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕۆخی ده‌ریاكانی ئوستڕالیا بینراوه بوونه‌وه‌ری ئاسمانی نییه به‌ڵكو ئاژه‌ڵی چۆپاكابرایه كه تاڕاده‌یه‌ك له ئاژه‌ڵی كه‌نگه‌ر ده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ڕه‌نگه ئاژه‌ڵه‌كه به‌هۆی لافاوه‌وه كه‌وتبێته نێو ده‌ریا و ماوه‌یه‌كی زۆریش مابێته‌وه و په‌ڕووه‌كانی هه‌ڵوه‌ریبن و ئه‌ستوور ببن و تاڕاده‌یه‌ك ڕووخسار و جه‌سته‌ی تێكچووبێت و به‌مشێوه‌یه ده‌ركه‌وتبێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.