شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی پێشبینی كردووه له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزببنه‌وه و هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه بگاته 40 پله‌ی سه‌دی.
سادق عه‌تییه كه شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراقییه بڵاوی كردۆته‌وه: له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه پله‌كانی گه‌رما له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بنه‌وه و ڕه‌نگه له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بگاته 40 پله‌ی سه‌دی، به‌ڵام له ناوچه‌كانی باكور و هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك نزمتر ده‌بن.
هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی پله‌ی گه‌رما چه‌ند ڕۆژێك بخایه‌نێت و دواتر ڕوو له دابه‌زین بكاته‌وه له‌گه‌ڵ دروستبوونی ڕه‌شه‌با و كه‌مێك شێ به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی باشوور.
جێی باسه بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی وه‌قفی سوننه بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه مانگ بینرا ئه‌وا سبه‌ی شه‌موو یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت و ئه‌گه‌ریش نه‌بینرا ئه‌وا یه‌كشه‌م ده‌بێته ڕه‌مه‌زان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.