هه‌وادارانی تۆپی پێ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به تاسه‌وه چاوه‌ڕێی ڕووداوێكی مێژوویی ده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌ڕێوه‌چوونی تیروپشكی یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه بچێت.
تیروپشكه‌كه كاتژمێر 7ی ئێواره (به‌كاتی كوردستان) ده‌ست پێ ده‌كات.
سه‌رجه‌م یارییه‌كانی مۆندیالی ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌نێوان ڕۆژانی 21ی تشرینی دووه‌م تا 18ی كانوونی یه‌كه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت.
یارییه‌كانی مۆندیال به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 8 یاریگه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه ده‌چێت كه زۆرینه‌ی ئه‌و یاریگایانه تایبه‌ت بۆ مۆندیال دروستكراون، دووری سه‌رجه‌م یاریگاكان له یه‌كتره‌وه له 50 كیلۆمه‌تر تێپه‌ڕ ناكات ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی باش ده‌بێت بۆ هانده‌ران بۆ هاموشۆكردن له‌نێو یاریگاكاندا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ 32 هه‌ڵبژارده به‌شدار ده‌بن كه تا ئێستا ناوی 29 هه‌ڵبژارده‌یان ئاشكرابوون و 3 یاری پاشكۆش ماوه كه یاری یه‌كه‌میان له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆی خاوه‌ن ڕیزبه‌ندی پێنجه‌می ئه‌مه‌ریكای باشوور له‌گه‌ڵ پێنجه‌می ئاسیا (ئیماڕات و ئوستڕالیا)، یاری دووه‌میشیان نیوزله‌ندای پاڵه‌وانی ئۆقیانووسیا له‌گه‌ڵ كۆستاریكای پێنجه‌می كۆنكاكاف، یاریی سێیه‌میشیان هه‌ڵبژارده‌ی پاشكۆی ئه‌وروپا كه هه‌ڵبژارده‌ی ویڵزه چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان سكۆتله‌ندا و ئۆكڕاینا ده‌كات.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵبژارده‌كانی به‌شداری مۆندیال له‌سه‌ر چوار ئاست دابه‌شبوون به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:-
ئاستی یه‌كه‌م: قه‌ته‌ڕ، به‌لجیكا، به‌ڕازیل، فڕه‌نسا، ئه‌رجه‌نتین، ئیسپانیا و پورتوگال.
ئاستی دووه‌م: دانیماڕك، هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا، مه‌كسیك، ئه‌مه‌ریكا، سویسڕا، كڕواتیا و ئۆرگوای.
ئاستی سێیه‌م: سه‌نیگال، كه‌نه‌دا، پۆڵه‌ندا، ئێران، كۆریای باشوور، سڕبیا، مه‌غریب و ژاپۆن.
ئاستی چواره‌م: سعوودییه، توونس، ئیكوادۆر، كامێرۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌و 3 هه‌ڵبژارده‌یه‌ی كه به پاشكۆ به‌سه‌ر ده‌كه‌ون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.