وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه ده‌چێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ کاتژمێر 6ی ئێوارە لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەبێت.
لای خۆشییه‌وه دیوانی وه‌قفی سوننه‌ی عێراق داوای له هاووڵاتییان كرد ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی چاودێری مانگ بكه‌ن به مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان.
دیوانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگه‌كانی كۆچی له دیوانی وه‌قفی سوننه داوا له هاووڵاتییان ده‌كات چاودێری مانگی ڕه‌مه‌زان بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: كاتی دیاریكردنی چاودێریكردنه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتی ڕۆژئاوابوون ده‌بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه په‌یمانگه‌یه‌كی گه‌ردوونی له وڵاتی میسڕ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانیان سبه‌ی شه‌موو یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه.
په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ تۆژینه‌وه‌ی گه‌ردوونی له میسڕ ئاشكرای كرد: ديارده‌ی نه‌بینینی مانگ له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژ ده‌ركه‌وتووه و بێگومان به‌یه‌كه‌وه‌ش ئاوا ده‌بن، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه سبه‌ی شه‌موو یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.