به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بڕیاره ئه‌مشه‌و سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ گفتوگۆ و تاوتوێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كۆببنه‌وه.
میدیا عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماڵی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له شاری به‌غدا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه پێشبینی ده‌كرێ كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 8 به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوو موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا مۆڵه‌تی 40 ڕۆژی دا به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تری عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ به‌بێ به‌شداری ئه‌وان.
هه‌روه‌ها داواشی له‌سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی ڕه‌وته‌كه‌ی كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌ربه‌ست نه‌خه‌نه پێشیان و ده‌ست له كاروباریان وه‌رنه‌ده‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سیاده دوای خستنه‌ڕووی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختیان له پابه‌ندبوون به هاوپه‌یمانی ڕزگاركردنی نیشتمان كرده‌وه.
له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و هاوپه‌یمانی سیاده هاتبوو كه پێشنیازه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بۆ خێراپێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێز به‌رز ده‌نرخێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه ئاڵۆزانه‌ی كه ئێستا ڕووبه‌ڕووی گه‌لی عێراق ده‌بنه‌وه.
ئه‌وان هه‌روه‌ها جه‌ختیان له شه‌راكه‌تی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنی سه‌در كردبووه‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌شدابوو كه بێ هاوبه‌شی و شه‌راكه‌تی سه‌در، حكوومه‌تی به‌هێز له عێراق پێك ناهێنرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سیاده به ڕوونی پێداگیری خۆیان له پابه‌ندبوون به هاوپه‌یمانی ڕزگاركردنی نیشتمان كردبووه‌وه وه‌ك هیوایه‌ك كه ماوه‌یه‌كی زۆره عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانن.
جه‌ختیش كرابووه‌وه كه پێداگیری له دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌نه‌وه دوور له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی وڵات بگات به كه‌نارێكی ئارام.
جێی باسه له ماوه‌ی ڕابردوودا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌ن و په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ سێیه‌كی په‌كخه‌ریان پێكهێنابوو بۆ ته‌واونه‌كردنی ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و له دوو دانیشتنی ڕابردووش‌دا له‌م هه‌وڵه‌یان سه‌ركه‌وتووبوون كه گه‌لی عێراق و چاودێرانی سیاسی پێیانوایه سێیه‌كی په‌كخه‌ر هه‌وڵێكی تری سه‌ركرده شكستخواردووه‌كانه بۆ به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات و كارێكی تره بۆ دژایه‌تیكردنی موئه‌سه‌سات و دیموكراسی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.