سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕۆژی منداڵانی بێ باوكی عێراقی و عه‌ره‌بیدا ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك منداڵی بێ باوك ڕێكخست و پێی گوتن كه ئێوه ده‌بن به سه‌ركرده‌كانی داهاتووی عێراق.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه: ئاهه‌نگه‌كه له باخچه‌ی زه‌وڕا له شاری به‌غدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی منداڵانی بێ باوكی عێراقی و عه‌ره‌بی بۆ كۆمه‌ڵێك منداڵی بێ باوك ڕێكخراوه و تێیدا منداڵه‌كان چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وته‌یه‌كدا دڵخۆشی خۆی به چاوپێكه‌وتنی منداڵه‌كان ده‌ربڕیوه و پیرۆزبایی لێكردوون به بۆنه‌ی ڕۆژی بێ باوكان و هه‌روه‌ها مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزیش.
مسته‌فا كازمی به منداڵه‌كانی گوتووه: ئێوه سه‌ركرده‌كانی داهاتووی عێراقن، بۆیه پێویسته چاوتان له‌سه‌ر خوێندن بێت و سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كان تێپه‌ڕێنن تا له داهاتوودا خزمه‌تی وڵاته‌كه‌تان عێراق بكه‌ن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه منداڵه بێ باوكه‌كان به‌رپرسیاره‌تی حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تن و پێویسته كه‌شێكی ئارام و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان دابین بكه‌ن به‌تایبه‌تیش كه ئێستا عێراق به دۆخێكی خراپی شه‌ڕ و تیرۆر و ناخۆشیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له كۆتاییدا سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان ژه‌مه نانێكی خواردووه و گوێی له چیرۆكه‌كانیان گرتووه و دواتریش به‌یه‌كه‌وه چوونه‌ته سه‌ر ڕووباری دیجله بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵیاندا.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.