Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 18:48

هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری کرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری کرد.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لێژنەی بینینی مانگ چاودێری مانگیان کردووە و مانگیان بینیوە.

ڕاشیگەیاند: بەپێی بەڵگە شەرعییەکان و بینینی مانگ لەلایەن لێژنەکەوە سبەی شەممە وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرا.

تاوەکو ئێستا وڵاتانی میسڕ و سعوودیە هەروەها وەقفی سووننی عێراق بە فەرمی سبەی شەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کردووە، هەروەها وڵاتانی مالیزیا، ئەندەنووسیا و برۆنای ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوویان بە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.