دوای ئەوەی لە پرسەیەکی شاری هەولێر شەڕ ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی برینداربوون، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر هەرسێ تەقەکەرەکە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە "ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر (02:40) خولەکی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاگادارکرایەوە بەبوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی کەرکووک نزیک مزگەوتی ڕەشاد موفتی."
هەروەها ڕایگەیاند: دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا دوو برا بەناوەکانی (ب. ح. ع. ) و (ز. ح. ع.) لەگەڵ کەسێک بەناوی (د. ع. ج.) کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لە بنکەی پۆلیسی دارەتوو بە پێی ماددە (٤٠٥ بڕگە ٣١)، بووەتە دەمەقاڵیان، لە ئەنجامدا تەقە لەنێوانیان ڕووی داوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە "لەم نێوەندەدا گوللـە بەر دوو هاووڵاتی کەوتووە و زامدار بوونە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەرسێ تۆمەتباریان دەستگیر کرد و لە کاتی ئێستادا بەپێی ماددە (405 بڕگە 31) ڕاگیراون و لەژێر چنگی یاسادان."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.