سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی نووسیویەتی "لە خودای مەزن داواكارم نوێژ و ڕۆژوو و نزای هەمووان قبووڵ بكات و هاتنی ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەک."
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم نوێژ و ڕۆژوو و نزای هەمووان قبووڵ بكات و هاتنی ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەك.
مسعود بارزانی
29ی شەعبانی 1443ی کۆچی
1ی نیسانی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.