Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 16:47

د.كه‌مال كه‌ركوكی پەیامێکی بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات

کوردستان TV
100%


د. کەمال کەرکوکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی  کەرکوك -گەرمیان، پەیامێکی بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بە ناوی خوای گەورەو میهرەبان
بە هاتنی  مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان و شەهیدانی  ئەنفالکراو  پێشمەرگە قارەمانەکان وسەرۆکی سەربەزو خۆشەویستمان کاك مسعود بارزانی و گشت موسلمانانی کوردستان و عێراق و جیهان  دەکەین و لەخوای  گەورە  داواکارین  بەخێرو سەلامەتى دەرباز بێت و کوردستان لە نەهامەتییەکان بپارێزێت و ڕێگای راست بکات بە نسیبی هەمو لایەكی خاوەن ھەڵوێست و دڵسۆز و، گەلەکەمانیش بە ئاواتی دێرینی خۆی شاد بێت و پێشمەرگە قارە مانەکانیشمان  بارێزراو و سەرفراز و سەرکەوتوو بن  و بەرەکەتی ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە هۆی  سەرکەوتنی گەلەکەمان بەسەر نەھەمەتیەکانی کە لە پێشیدایە ، 
دوبارە هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پڕ خێرو بەرەکەت پیرۆز بێت لە گشت موسلمانان ، لە کەسوکاری شەهیدان و شەهیدانی ئەنفال کراو و، لە یەکە یەکەی پێشمەرگەکان لە هەرشوێنك هەن .
د. کەمال کەرکوکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی 
کەرکوك -گەرمیان
2-4-2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.