دوای وه‌ستانی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی تۆپی پێی وڵاتان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی یاریه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیال و یاریه دۆستانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، خوله‌كان جارێكی دیكه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، له هه‌فته‌ی سییه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌كی ئه‌مرۆئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ده‌بێته میوانی یانه‌ی سێلتاڤیگۆ.
چه‌ند ڕۆژێكه، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌كه دابڕاوه، ئه‌م یاریه ده‌بێته یه‌كه‌م یاری ڕیال له دوای دۆڕانی سه‌ختی له یاری كلاسیكۆی هه‌فته‌ی بیست و نۆیه‌می لالیگا به یانه‌ی بارسێلۆنای ڕكابه‌ره ته‌قلیدیه‌كه‌ی به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر.
هه‌ردوو یاریزان كه‌ریم بێنزیماو فێرلاند مێندی پێكانیان چاك بۆته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له مه‌شقه‌كانی ڕیال به‌شداربوون، هاوكات هه‌رسێ یاریزان ئیسكۆ ئه‌لاركۆن و لوكا یۆڤیچ و ئیدین هازارد به‌هۆی پێكان له پێكهاته‌ی میرێنگی دابڕاون و به‌شداری له یاری ئه‌مرۆ ئێواره ناكه‌ن، ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ستوشه‌ش خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و سێلتاڤیگۆش به سیی و شه‌ش خاڵ له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان هه‌فته‌ی لالیگاو له كاتژمێر ده‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.