پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌ێنێت، له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به‌ڕۆژانی پێشووتر زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
شه‌ممه 2 ى 4 ى 2022:
هه‌ولێر 30 پله ، دهۆك 29 پله ، سلێمانی 28 پله ، هه‌ڵه‌بجه 27 پله ، كه‌ركوك 33 پله.
یه‌كشه‌ممه 3 ى 4 ى 2022:
هه‌ولێر 32 پله ، دهۆك 31 پله ، سلێمانی 30 پله ، هه‌ڵه‌بجه 29 پله ، كه‌ركوك 35 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.