لە ناوەڕاستی قەڵای هەولێر بینایەك بە رووبەری نزیكەی 780 مەتر چوارگۆشە وەك رەمزی كەلتووری نەتەوەیەك هێشتا وەك خۆی بەپێوە ماوەتەوە كە تەمەنی نزیكەی 350 بۆ 400 ساڵە.
ئەو بینایە یەكەمین گەرماوی هەولێر بووە و لەكاتی خۆیدا خەڵكی ناو قەڵا و دەوروبەری سوودیان لێ وەرگرتووە.
بە پشتیوانی دارایی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە ساڵی 2016ەوە نۆژەنكردنەوەی گەرماوەكە دەستی پێكردووە بەهەمان شێوە و دیزاین و نەخشەی جارانی.
لەوبارەیەوە هێژا زاهیر، بەرپرسی بەشی شوێنەوار لە قەڵای هەولێر، لە لێدوانێكیدا بە ئانادۆڵوی راگەیاندووە :یەكێك لە پرۆژە گرنگەكانی نۆژەنكردنەوەی قەڵای هەولێر بوژاندنەوەی گەرماوی قەڵای هەولێرە، گەرماوەكە بەپێی دۆكۆمێنتە كۆنەكان عەبدوڵا پاشا كە فەرمانڕەوای ئەم ناوچەیە بووە ساڵی 1700 دەڵێت من نۆژەنمكردووەتەوە و شانازی پێوە دەكات، كەواتە بێگومان تەمەنی لەوە كۆنترە كە بە مەزەندەی ئێمە لە تەمەنی 350 بۆ 400 ساڵ پێش ئێستایە.
دەربارەی پێكهاتە و نەخشەی گەرماوەكە هێژا زاهیر گووتی :گەرماوەكە لە سێ بەشی سەرەكی پێكهاتووە، بەشی پێشەوەی هۆڵی پێشوازیكردنە، دواتر ژووری خۆگۆڕین و هۆڵەكەی دواشەوە شوێنی خۆشۆردن بووە، لەم بەشە ژوورێك هەیە پلەی گەرمیەكەی كەمتر بووە بۆ ئەو كەسانەی حەزیان لە گەرمی زۆر نەبووە و بەشێكی بچووكیشی هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە حەزیان نەكردووە كەس بیانبینێت یان كێشەی پێستیان هەبووە لەوێ خۆیان شۆردووە.
دەربارەی بوودجەی تەرخانكراو بۆ پرۆژەكە بەرپرسی بەشی شوێنەوار لە قەڵای هەولێر، هێژا زاهیر محەمەد رایگەیاند : بوژاندنەوەكە بە پاڵپشتی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا دەكرێت و ئەوان بوودجەیان بۆ تەرخانكردووە، نۆژەنكردنەوەكە پرۆسەیەكی زۆر دوورودرێژە چونكە شوێنێكی شوێنەواری تەواوە و دەبێت بە وردی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، ئێستا گەیاندوومانەتەوە سەر ئەسڵە كۆنەكەی كە خۆی دروستكراوە چۆن بووە.
كۆنترین گەرماوی هەولێر كە تەمەنی نزیكەی 400 ساڵە نۆژەندەكرێتەوە
وەك رەمزی كەلتووری نەتەوەیەك هێشتا وەك خۆی بەپێوە ماوەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.