له په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی ڕاكێشانی تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زار و بیست ودووی قه‌ته‌ر، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور ناسراو به كۆنمیبۆڵ له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
جیانی ئینفانتینۆی سویسری و سه‌رۆكی فیفا ئاماده‌ی به‌شێكی پرۆسه‌كه بوو، دوای ده‌نگدانی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی كۆنمیبۆڵ، له‌ئه‌نجامدا، ئه‌لێخاندرۆ دۆمینگێزی پاراگوایی بۆ سێیه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك به سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور هه‌ڵبژێردراو بۆ پێنج ساڵی دیكه له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
دۆمینگێزی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ له ساڵی دووهه‌زار و شازده ئه‌و پۆسته‌ی له شوێنی خوان ئه‌نخێل نابوتی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی وه‌رگرت، دواتر له ساڵی دووهه‌زار و نۆزده بۆ دووه‌مجاری له‌سه‌ریه‌ك له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
دۆمینگێز له وته‌یه‌كدا بهڵێنیدا هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور نازناوی مۆندیالی قه‌ته‌ر بباته‌وه، جیا له خه‌ڵاته‌كه‌ی فیفا، له لایه‌ن كۆنمیبۆلهوه خه‌ڵاتێك به بڕی ده ملیۆن دۆلاری پێ ببه‌خشرێت .
ئه‌لێخاندرۆ دۆمینگێز بۆ سێیه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك به سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور هه‌ڵبژێردرایه‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.