یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی برونۆ فێرناندێزی ناوه‌ڕاستكاره پۆرتوگالیه‌كه‌ی تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوشه‌ش درێژكرده‌وه.
ئیداره‌ی یانه ئینگیلزیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه گرێبه‌ستی فێرناندێزی تا ساڵی دووهه‌زار و بیست و شه‌ش درێژكردۆته‌وه‌و ده‌كرێت ساڵێكی دیكه‌شی بۆ زیاد بكرێت، فێرناندێزی ته‌مه‌ن بیست و حه‌وت ساڵ له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زار و بیست له یانه‌ی سپۆرتینگ له‌شبۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مان یونایتد كرد‌و له‌و كاته‌وه له كۆی سه‌دوحه‌ڤده یاری به درێسی شه‌یتانه سووره‌كان، چل و نۆ گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركردووه‌و سیی و نۆ گۆڵی دیكه‌شی بۆ هاوكارانی دروست كردووه.
دوای درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، فێرناندیز خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه له‌وه‌تای هاتۆته ڕیزی مانچسته‌ریونایتد په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و و تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هانده‌رانی یانه‌كه په‌یداكردووه، گوتیشی هه‌ر له‌وه‌تای پێگه‌یشتوومه خه‌ونم به‌وه بینیوه ڕۆژێك بێت ده‌رفه‌تی یاریكردنم له ڕیزی ئه‌م یانه‌یه بۆ بڕه‌خسێت، ئێستاش خه‌ونه‌كه‌م به‌دیهاتووه‌و بۆته ڕاستی، بۆیه شانازی ده‌كه‌م كه به درێسی مانچسته‌ر یونایتد یاری ده‌كه‌م و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانم ده‌خه‌مه گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی شایسته بۆ یانه‌كه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.